لە گروپی ئاشتییەوە بۆ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان

بۆ: هاوڕێیانی بەڕێز، رۆژنامەنووسانی ئازیز، بەڕێزان توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی و خوێندکارانی ئەو بوارە، هیوادارین بەدەم ئەم پرۆژەیەمانەوە بێن، سوپاستان دەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم پرۆژەیەمان، یان بە هاندانی ئەو بەڕێزانەی کە دەیانەوێت لەم پرۆژەیەدا ناویان هەبێت، تا زانیارییەکانمان بۆ بنێرن ، کە بەسوودی هەموو کۆمەڵگا تەواودەبێت.

 

بەروار: 16-10-2012

دەقی ئاگاداری پرۆژەکە:

داتابەیزی توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی ، و خوێندکارانی ئه‌و بوارانه‌ دروستدەکرێت بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن

لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگاکەمان و ئاوێزانکردنی توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی لەگەڵ کەناڵەکانی راگەیاندن ، و خزمەتکردنی پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی راگەیاندنەوە، گروپی ئاشتی بۆ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان کاردەکات بۆ دروستکردنی داتابەیزێک بۆ توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی و دواتر پێشکەشی دەکات بە دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان.

رۆژانە دەزگاکانی راگەیاندن پەیوەندی بە گروپەکەمانەوە دەکات بۆ لێدوان لەسەر پرسە جیاجیاکانی بواری دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئاماده‌بوون له‌به‌رنامه‌ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنییه‌کاندا...

وەک لای هەموان ئاشکرایە ، ئێستا بواری دەروونی کۆمەڵایەتی بەرەو تایبەتمەندبوونی ورد دەڕوات، ناکرێت توێژەرێک یان دەرچوویەکی کۆمەڵناسی و دەروونناسی قسەبکات لەسەر کێشەی ژنان و کێشەی منداڵ و مادەی هۆشبەر و کاتی بەتاڵ و ..... هەموو بوارەکان

بۆیە ئێمە بۆ رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندن پێشنیاری ئەوەمان کردووە، کە بۆ لێدوان وەرگرتن لەسەر هەر پرسێکی دەروونی یان کۆمەڵایەتی پێویستە بگەڕێن بەدوای ئەو توێژەر یان دەرچووانەدا، کە توێژینەوەی دەرچوونەکەیان لەو پرسەدایە کە کەناڵەکە کاری رۆژنامەوانی لەسەر دەکات، یان کەسێک بدۆزنەوە کە بەرهەمی هەبێت لەو بوارەدا، ئەویش بۆئەوەی لە ڕێگەی کارە رۆژنامەوانییەکەوە کەسانی شارەزا بدوێندرێت و زانیاری ورد بدرێت بە کۆمەڵگا.

بەڵام ئەو کارە بۆ رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندن قورسە، چونکە لای ئەوان داتابەیزێک یان لیستێک نییە تا یارمەتیان بدات بۆ گەڕان بە دوای ناو و کۆنتاکتی توێژەر یان کۆمەڵناس و دروونناسی گونجاو تا پەیوەندی پێوە بکەن.

بۆیە ئێمە لە گروپی ئاشتی بۆ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان، دەستمان کردووە بە دروستکردنی داتابەیزێک ، بۆ توێژەرو دەرچووانی کۆمەڵناسی، ئەوانەی کە دەتوانن و خوازیارن بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن لێدوان بدەن لەسەر پرسە جیاجیاکان لێدوان و قەسەو رایان هەبێت.

داواکارین لە توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی ، و خوێندکارانی ئه‌و بوارانه‌، ئه‌وانه‌ی خوازیارن ناویان لەو داتابەیزەدا هەبێت، ئەوا لەسەر ئەم شێوەیەی خوارەوە زانیارییەکانی خۆیانمان بۆ بنێرن:

 

1. ناو:

2. توێژەری دەروونی یان کۆمەڵایەتی:

3. ناونیشانی توێژینەوەی دەرچوون:

4. ناو و ناونیشانی توێژینەوەو بەرهەمی دیکە:

5. ئەو بوارانەی کە دەتوانیت و دەخوازیت تیایاندا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن لێدوان بدەیت و یان له‌به‌رنامه‌ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنییه‌کاندا ئاماده‌ بیت:

6. ژمارە مۆبایل:

7. ئیمەیڵ:

8. شوێنی نیشتەجێبوون: پارێزگا و قەزا

 

تکایا ئەو زانیارییانە بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

تێبینی: هه‌موو توێژه‌ره‌ران و خوێندکاران و ده‌رچووانی به‌شه‌کانی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی و مامۆستایانی زانکۆ، ئه‌و توێژه‌رانه‌ی که‌ له‌ که‌رتی پۆلیس و ئاسایشدا کارده‌که‌ن، هه‌موویان بێ جیاوازی ده‌توانن زانیاری خۆیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و داتابه‌یزه‌دا ناویان تۆماربکرێت.

خۆشبەختانە تائێستا نزیکەی 25 توێژەرو خوێندکاری دەروونناسی و کۆمەڵناسی زانیاری خۆیان ناردووە، بۆ ئەو داتابەیزە، بە هیواین ژمارەی کەسەکان زیاد بکات، کە تەواوبوو، ئێمە داتابەیزەکە دەنێرین بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن، تا رای وردو پسپۆر هەبێت و بەردەست بێت بۆ دەزگاکانی راگەیاندن لەناو کارە رۆژنامەوانییەکان و لەسەر پرسە جیاجیاکانی دەروونی و کۆمەڵایەتی.

بەو هیوایەی بتوانین لەم رێگەرەوە خزمەتێک بە کۆمەڵگاکەمان بکەین.

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه