ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان به‌ده‌ستور نه‌دا ...!

سارا فه‌قێ خدر:

له‌زۆربه‌ى لێدوان و راگه‌یاندنه‌کاندا،واده‌خرێته‌ روو، که‌ پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى کوردستان ،به‌کۆى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى خولى دووه‌م په‌سندکراوه‌ .بێگومان ئه‌م قسه‌یه‌ دووره‌ له‌راستییه‌وه‌ !

ئه‌وکاته‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى کوردستانى تێدا په‌سندکرا ،ماوه‌ى یاسایى په‌رله‌مان که‌ (چوارساڵه‌ ) بیست رۆژى به‌سه‌ردا تێپه‌ریبوو.به‌لآم به‌ بریارى په‌رله‌مان ماوه‌ى کارى په‌رله‌مان ، تا کاتى هه‌ڵبژاردن درێژکرابۆوه‌ .ژماره‌یه‌ک له‌چاودێران وئه‌ندامانى په‌رله‌مان ، ئه‌م کاره‌یان به‌نایاسایى له‌ قه‌ڵه‌مده‌دا .پاساوى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانیش ئه‌وه‌بوو که‌ بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێ .

خۆئه‌گه‌ر ئه‌م ماوه‌ درێژکردنه‌وه‌یه‌ یاساییش بێ ، ئه‌وا بۆ به‌ڕێکردنى کاره‌کانه‌ ،نه‌ک بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کى گرنگى وه‌ک په‌سندکردنى ده‌ستور . که‌ به‌په‌له‌په‌لێکى له‌ئه‌ندازه‌ به‌ده‌ر ،تێپه‌ڕێنرا .

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ ،ده‌ستوره‌که‌ به‌کۆى ده‌نگ په‌سندنه‌کراوه‌ ،وه‌کو بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌که‌ن .به‌ڵکو ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان ،یاداشتێکیان ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان کرد.داوایانده‌کرد، ده‌ستور به‌م ناوه‌رۆکه‌وه‌ په‌سندنه‌کرێ .چونکه‌ به‌رپرسیارێتییه‌کى مێژوویى گه‌وره‌یه‌.دواتر ئه‌م ئه‌ندامانه‌ ،رۆژى په‌سندکردنى ده‌ستور ،نه‌چوونه‌ هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه‌و ده‌نگیان به‌ده‌ستوره‌که‌ نه‌دا .دووئه‌ندامیش له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان ،ده‌ستوریان ره‌تکرده‌وه‌ .لێره‌دا ناوى ژماره‌یه‌ک له‌و ئه‌ندامانه‌ ده‌نوسین ،که‌ ده‌نگیان به‌ پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى کوردستان نه‌داوه‌ :-

 

١.ئه‌رسه‌لان غه‌فور

٢.ئارێز عه‌بدولآ(له‌ناوهۆڵى په‌رله‌مان)

٣.سارافه‌قآ خدر

٤.عوسمان بانیمارانى

٥.کوێستان محه‌مه‌د

٦.گێلاس محێدین

٧.محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت

٨.نورى تاڵه‌بانى(له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان)

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه