بارودۆخى سوریاو ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانى ئێران

شەهرام مەعروفی:

له‌ درێژه‌ى ئه‌و سه‌رهه‌ڵدان و گۆڕانکارى شۆرشى ولاَتانى عه‌ربى و درێژبونه‌وه‌ى ئه‌و کاروانه‌ شۆرشه‌ دژ به‌ ده‌سه‌لاَتى چه‌ند ساڵه‌و ده‌سه‌لاَتى دیکتاتۆرى و کوشتنى بیروو باوه‌رى خه‌ڵک و شێواندن و پشت گوىَ خستنى ئازادى تاکه‌ که‌سى و له‌ ناو بردنى یاسا مرۆڤایه‌تیه‌کان و گڕتنه‌ ده‌سه‌لاَتى پشتاو پشتت به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یى له‌ زۆربه‌ى ولاَتان ئه‌مه‌ بووه‌ هۆى وشیاربوونه‌وه‌ى بیرو فکرى خه‌ڵک و قبوڵنه‌کردنى زۆردارى ڕژێمه‌ سه‌رسه‌خته‌کان و به‌ گژداچونه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَت به‌ هه‌ڵمه‌تى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى ده‌ربڕین و هه‌ڵگرتنى چه‌ک,خۆ فیداکردن له‌ پێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى و هاتنه‌ ده‌رى ژێر ده‌سته‌یى. هەر وه‌کو ده‌یبینین هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو دیکتاتۆره‌کان دێنه‌ ژێر پێى خه‌ڵک,سوریاش هه‌نگاوێکه‌ له‌و هه‌نگاوانه‌ى ئه‌م کاروانه‌ که‌ ولاَتانى دیکتاتۆرى عه‌ره‌بى گرتۆته‌وه‌,رژێمه‌که‌ى ئه‌سه‌د به‌ دڕه‌نده‌ترین شێوه‌ به‌ تۆپ و ده‌بابه‌و فرۆکه‌ که‌وتونه‌ته‌ گیانى خه‌ڵکى بێتاوانى سوریاو چه‌ندان هه‌زار که‌س شه‌هید کراون هه‌رچه‌نده‌ ولاَتانى ئه‌وروپا لەلایەکو ئەمریکا لەلایەکی ترەوە هه‌وڵى ڕاگرتنى ئه‌و ئالۆزی‌و خوێن ڕێژییە ده‌ده‌ن به‌لاَم تا ئێستا کاریگه‌رى ئه‌و تۆیان نه‌بووه‌ چوونکە سوریا جیاواز لە وولاتانی عەرەبی ئەوەش بەوەی کەڕژێمەکەی سوریا شیعەیەو سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە، وە ئێران بەهەمو شێوەیەک پشت گیری لە ئەسەد دەکات ئەوەش لەبەر چەند هۆکارێک;- یەکەم لەبەر شوێنەستڕاتیجیەکەی لەگەڵ شیعەکانی عیراق و لوبنان و بەحرەین کەلەوانەیە لەداهاتودا پشتێنەیەکی بەهێزی شیعە دوست بکات وەبەم شێوەیە پێگەی خۆی لەناوچەکەدا بەهێزتربکات،‌دووەم خۆدزینەوە لەمەسەلەی خستنەسەری حساری ئیقتسادی یەکە و مەژغووڵکدنی ئەمریکاو ئەوروپا بەسوریاوە،‌سێهەم دروستکردنو نانەوەی ئاژاوەو شەڕ وە بەردەوام بوونی ئاڵۆزیەکان لەدەرەوەی ئێران کەەمەش بێگومان بەسودی خۆی تەواودەبێت ئێرانە بۆئەوەی ووڵاتە نەیرەکانی پێوە مەژغوڵ بکات هەروەک پەندە کوردیەکە دەڵێت (ئاگرەسورە لەمن دوورە)‌‌چوارەم لەمپەردروستکردن لەبەردەم دۆزی ڕەوای کورد بە پشتیوانیکردنی ڕژێمەکەی ئەسەد بۆسەرکوتکردنی خەڵکی ئازادیخوای سوریا و بەتیبەتیش کوردانی ئەووڵاتە‌نەبادا یەکێکی تر لەپارچەکانی کوردوستان ئازادبێت‌‌چونکە کورده‌کانى سوریا رۆڵێکى کاریگه‌رو گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌ شۆرش دژ به‌ ڕژێمه‌که‌ى ئه‌سه‌دو هاوشێوه‌ى نه‌یارانى ئه‌سه‌دو به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ دانیشتوانى دیکه‌ بگره‌ زۆر خراپترمامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ کراوه‌و ده‌کرىَ,بۆیه‌ ده‌بینین به‌ په‌رۆشیو گڕوتینێکى زۆره‌وه‌ پستگیری و به‌شدارى شۆرشى نوىَ ده‌که‌ن,به‌پێى هه‌واڵێکى رۆژنامه‌ى (عوکازى) سعودى که‌تییدا بلاَوکراوه‌ته‌وه‌ "ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا لارى نیه‌ له‌وه‌ى مافى فیدراڵى بدرێت به‌ کورده‌کانى سوریا به‌لاَم به‌ توندى هۆشدارى ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ پارچه‌ پارچه‌ بوونى ئه‌و ولاَته‌، یەکێک لەپرسیارەکان ئەوەیە ئایە ئەگەر جۆرێک لە فیدڕاڵی بدرێت بە کوردانی سوریا کەئەمە بچوکترین ئەگەرە ئەی کوردانی ئێران وا بەژێردەستەیی ڕازی دەبن!؟ هەرلەبەرئەوەیە رژێمه‌که‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد پاڵپشتى ئه‌سه‌د ده‌کات و له‌ چەندەها ڕێگای جۆراوجۆره‌وه‌ یارمه‌تی مادیو مەعنەوی ده‌دات,ده‌سه‌لاَتدارانى ئیران جگه‌ له‌وه‌ى خۆیان هه‌موو ئازادیه‌کى تاکیان له‌ولاَتى خۆیان په‌راوێز خستوه‌ به‌لاَم له‌سه‌ر میدیاو که‌ناڵه‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و قسه‌ ده‌که‌ن که‌ خه‌ڵکى ئێران به‌ته‌واوى له‌ ئارامى و خۆشگوزه‌رانى ته‌واو دان, ئێران به‌مه‌به‌ستى مانه‌وه‌ى خۆى پشگیرى له‌ ئه‌سه‌د ده‌کات,خۆشبه‌ختانه‌ یه‌کیه‌تى ئه‌وروپا هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو سزاکانى سه‌ر ئێران زیادو قورستر ده‌کات له‌ تازه‌ترین سزادا به‌شه‌کانى ماڵی و بانک و هه‌روه‌ها به‌شى موخابه‌راتى و ووزه‌یى و به‌شى خۆراک و داو ده‌رمانیشى گرتوه‌ته‌وه‌. له‌سه‌ره‌تاى ڕاپه‌رین و ده‌ستپێکردنى شۆرش سوریا به‌ باروودۆخێکى نا هه‌مواردا تێپه‌ڕ ده‌کات, ده‌سه‌لاَتدارانى سوریا له‌ کوشتن و بڕین و قه‌تڵوعامکردنى هاولاَتیان ده‌ست نا پارێزن تا ئێستاش سه‌رکوتکه‌ریه‌کان به‌رده‌وامن,به‌ پێى دواین ئامار ژماره‌ى کوژراوان ( ٣٦ )هه‌زارکه‌سى تێپه‌راند, ئاژانسى (ئه‌نادۆڵ) بلاَوى کرده‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ست پێکردنى شۆرشى سوریا تا رۆژى چوارى مانگى ڕابردوو ژماره‌ى کوژراوان (٣٦٤٥٣)که‌س مه‌زه‌نده‌ کراوه‌ له‌ ناویاندا (٢٥٩١)منداڵ و (٢٨٣٦)ئافره‌تى تێدایه‌,هه‌روه‌ها(١٠٣٢)به‌هۆى ئه‌شکه‌نجه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌,هه‌ربه‌پێى ئاماره‌که‌ (٣١٧٥٤٢)که‌س به‌هۆى باروودۆخى ناوخۆ ئاواره‌ى ولاَتانى ده‌وروبه‌ر بوون هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌ى رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ له‌ سوریا ته‌ئکیدیان کردوه‌ته‌وه‌ نزیکه‌ى (٢٨)هه‌زار که‌س بێسه‌روو شوێن بوون به‌هۆى باروودۆخى ناوخۆوه‌. له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ له‌ درێژه‌ى ناردنى هێزى بکوژ له‌ لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه‌ بۆ ولاَتى سوریه‌ به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى کردن له‌و رژێمه‌و سه‌رکوتکردنى هاولاَتیانى سڤیل و به‌کارهێنانیان به‌رامبه‌ر سوپاى ئازادى سوریا نزیکه‌ى (٨٨)پاسدار کوژراون ته‌رمه‌کانیان گه‌رێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئێران.

(( گوتار ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه