دزیکردن لە قەڵادزێ ڕووی لە زیادبوون کردووە

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

بۆ نزیکەی حەوت مانگ دەچێت لە قەڵادزێ دزیکردن بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زیادبوون دایە. دوێنێ پێنچ شەممە کاتژمێر ٩ی شەو ماڵێك دەسو تێنرێت، دوای لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە دەرکەوتووە دزێك دەچێتە سەر ماڵەکەو دوای دزینی بڕێك پارە، خانووەکە گڕدەدات.

عەمید "عبداللە میر احمد" بەڕێوەبەری پۆلیسی پشدەر ڕایگەیاند: ماوەیەکە لە قەڵادزێ حاڵەتی دزی کردن بۆتە دیاردەیەکی بەرچاو، بەڵام ئێمە بە گومانەوە لەم دیاردەیە دەڕوانین و پێش بینیش دەکەین، کە دەستێك هەیە لەپشت ئەم کارەو ئەویش بۆ ئەوەیە لە لایەن خەڵکی قەزاکەوە، دەزگا ئەمنیەکان بە کەم تەرخەم سەیر بکرێن.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه