دانیشتوانی گەڕەکی ئیمام قاسم داوای چارەسەری کێشەکانیان دەکەن

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

گەرەکی ئیمام قاسم یەکێکە لەگەڕەکە گەورەکانی شاری قەڵادزێ، بەڵام بە دەست کەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن. دانێشتوانی ئەم گەڕەکە پێیان ڕاگەیاندین کە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکیان بۆ ئەنجام نەدراوە، بەتایبەت لە ڕووی ڕێگاو بان و ئاو، کە ئەمە کێشەی بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە لە وەرزەکانی زستان و هاوین.

"ئاوارە علی" سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ پێی ڕاگەیاندین ئێمە ناتوانین بەڵێن بە هاوڵاتیان بدەین بۆ چارەسەر کردنی کەم ئاوی تا پڕۆژەی ئاوی خاس تەواو نەبێت، بۆ چارەسەر کردنی کوچەو کۆڵانەکانیش ئێمە لە هەوڵداین بۆ نە هێشتنی ئەم گرفتە.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه