دانیشتوانی دێلۆ داوای چارەسەرکردنی گرفتی کەم‌ئاوی دەکەن

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

گوندی دێلۆ کە سەر بە ناحییەی هەڵشۆیە، بەدەست کەم ئاوییەوە دەناڵێنت، دانیشتوانی ئەم گوندە کە بەکاری کشتوکاڵی و گاودارییەوە خەریکن داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەن کە چارەسەری کێشەی کەم‌‌ئاوی لەم گوندە بە زوترین کات جێبەجێ بکات.

"قادر ابوبکر" بەڕێوەبەری ناحیەی هەڵشۆ پێی ڕاگەیاندین، کە لە ساڵی ٢٠١١ وە کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی نەهێشتنی کێشەی کەم ئاوی بۆ سی گوندی سەر بەو ناحیەیە، کە بڕیارە ئەمساڵ کارەکانیان بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه