لە سەنگەسەر منداڵێک بە فیشەک بریندار دەبێت

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

ڕۆژی چوار شەممە ٢/٢٩ لە ناو بازاڕی سەنگەسەر لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵان، بە هۆی دەست وەردان لە چەك گوللەیەك لە دەستی دەردەچێت‌و بەرخۆی دەکەوێت‌و بە سەختی بریندار دەبێت.

سەر چاوەیەك لە ناحیەکەوە پێی ڕاگەیاندین، کە ئە گەنجە دووکاندارە لە ناو بازاڕی سەنگەسەر و ناوی "هێدی محمد"ە و تەمەنی ١٦ ساڵانە، دوای ئەوەی کەسێك کڵاشینکۆفێك لە دوکانەکەی دادەنێت ئەویش دەستکاری دەکات و بە سەختی بریندار دەبێت.

لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کراوە و باری تەندروستیشی ناجێگیرە.

 

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه