به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌گلێت

ماڵثەری قەڵادزێ:

به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنیانه‌ی‌ له‌باڵوێزخانه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غداو عه‌مانه‌وه‌ دزه‌یان كردووه‌ ته‌ئیكده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ برایه‌كی‌ رۆژ نوری‌ شاوه‌یس ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان تێوه‌گلاوه‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ بۆندی‌ وه‌همی‌ كڕینی‌ چه‌ك.

سایتی قیرائات بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ‌له‌سایتی ویكیلێكسه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تێیدا رایگه‌یاندووه‌، له‌مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ 2005داو له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی غازی عه‌جیل یاوه‌ر سه‌رۆك كۆماری عێراقدا بۆندێكی وه‌همی كڕینی چه‌ك مۆركراوه‌و تێیدا حازم شه‌علان وه‌زیری به‌رگری ئه‌و كات‌و رۆژ نوری شاوه‌یسی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق ئاماده‌بوون‌و بۆنده‌كه‌ به‌ئاگاداری‌ مه‌سعود بارزانی‌ ئه‌نجامدراوە.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سایتی ویكیلێكس، پاره‌ی ئه‌و بۆنده‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار بووه‌و له‌ڕێگه‌ی بروسك نوری شاوه‌یسی برای رۆژ نوری شاوه‌یسه‌وه‌ پاره‌كه‌ بۆ ئه‌رده‌ن گواستراوه‌ته‌وە.

بروسك نوری شاوه‌یس برای‌ رۆژ نوری‌ شاوه‌یس ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌و پێشتر ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بوو، له‌ئێستاشدا له‌ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و حیزبه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ كار ده‌كات.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه