ئێوارە ئاهەنگێک بە بۆنەی یادی دامەزراندنییەوە

ماڵپەری قەڵادزێ:

به‌ چاودێرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رو وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێر، کاتژمێر١٠ ى سه‌رله‌به‌یانى ڕێکه‌وتى ٣٠/١/٢٠١٢ له‌هۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چالآکى قوتابخانه‌کان "فه‌رهه‌نگ غه‌فور" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رو وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێر، ئاماده‌ى شه‌شه‌مین ساڵیادىدامه‌زراندنى تیپى هونه‌رى نه‌وجه‌وانانى کوردستان بوو, به‌و بۆنه‌وه‌ به‌ڕێزیان وته‌یه‌کیان پێشکه‌ش به‌میوانان کردو پیرۆز باییان ئاراسته‌ى تیپه‌که‌ کردو پاشان به‌چه‌ند پارچه‌ موزیک و گۆرانى دڵى ئاماده‌بووانیا خۆش کرد,دواتر مۆمى پێنجه‌مین ساڵیادى تیپه‌که‌ خامۆش کرا و مۆمى شه‌شه‌مین ساڵیان داگیرساند هه‌ر له‌درێژه‌ى پڕۆگرامه‌کانیان دیاریان به‌سه‌ر چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکى شارى هه‌ولێر دابه‌ش کرد.

جێى گوتنه‌ تیپى نه‌وجه‌وانانى کوردستان له‌ساڵى ٢٠٠٦ دامه‌زراوه‌و تا ئێستاچالآکى به‌رچاوى پێشکه‌ش به‌ جه‌ماوه‌رى کورد کردووە.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه