قه‌ڵادزێ؛ خۆپێشاندانی‌ خوێندكاران به‌ڕێوه‌چوو

سەچاوە؛ سبەی:

ئه‌مڕۆ به‌شێک له‌ خوێندکارانی پۆلی 10 له‌ قه‌ڵادزێ‌ خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زاییان بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر ئه‌نجامدا و داوایانكرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ بڕیاره‌که‌یدا بچێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ژماركردنی نمره‌ی‌ 10و 11 بۆ پۆلی‌ 12.

ئیبراهیم حه‌وێز، به‌ڕەێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر رایگه‌یاند: داوای خوێندكاران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نمره‌ی پۆلی 10و 11 هه‌ژمار نه‌کرێت بۆ پۆلی 12 و كۆنمره‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبكرێته‌وه‌.

وتیشی: داواكاری خوێندكارانی خۆپیشانده‌رمان به‌ نوسراو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زموونه‌كان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌كه‌ین.

له‌ماوه‌ی‌ دوو رۆژدا له‌ شاره‌كانی‌ چۆمان و هه‌ڵه‌بجه‌و كۆیه‌و ناحیه‌ی‌ سیروان خۆپیشاندان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ڕێوه‌چوو.

 

محه‌مه‌د عوسمان

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه