هاتووچۆی پشدەرو بیتوێن یاسا دەشکێنن

ماڵپەری قەڵادزێ:

لەسەر فەرمانی ڕائیدی هاتووچۆ "ئیبراهیم عبدوڵڵا"، لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پشدەرو بیتوێن، ملازمی یەکی هاتووچۆ "هانا نوری عزیز" فەرمان ئاڕاستەی مەفرەزەکانی هاتووچۆ لە شاری ڕانیە دەکات، کە چاوپۆشی هەڵگری پارچە کاغەزە نوسراوەکە بکەن، کە لە دەرەوەی مەرجە یاسایەکانی هاتووچۆیەو سەپێچییە.

جێی گوتنە ڕۆژانە دەیان کەس دەبنە قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ و پۆلیسی هاتووچۆش هۆکاری سەرەکی بۆ سەرپێچی شۆفیڕان دەگەڕێننەوە.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه