ئەو پۆلیسەی کە ڕووبەڕووی گەندەڵی بۆوە، سزادرا

ماڵپەری قەڵادزێ:

سەرچاوەیەکی نزیک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرەی کە نوسراوە نایاساییەکەی بەڕێوەبەرایەتی پشدەر و بیتوێنی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکردووەتەوە، سزادرا و ئەرکی خزمەتی لە ڕانیەوە گوازرایەوە بۆ ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بەقەزانی دوکان. هەوروەها لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پێی ڕاگەیەنراوە، پێویستبوو چاوپۆشی بکات لەم نوسراوە.

جێی گوتنە، ئەمە یەکەمین فەرمانبەر نییە، کە بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵییەوە، لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا سزای نایاسایی دەدرێت.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه