هاووڵاتیانی قەڵادزێ لە جوڵاندنی هێزی پشدەر بۆ سلێمانی نیگەرانن

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

دوابەدوای ئەو بارە نائاساییەی، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە نهێنی ڕاگەیەنراوە، سەر لەئێوارەی دوێنێ چەند هێزێکی چەکدار، کە خەڵکی دەڤەری پشدەرن، بە ١٠ پاس گوازرانەوە، بۆ شاری سلێمانی دەوروبەری. ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر خۆپێشاندانە خوێناوییەکەی ساڵی پار، کە چەندین کوژراوو برینداری لێکەوتەوە.

ئەحمەد ساڵح، کە مامۆستای خوێندنگەی ئاماەیی قەڵادزێیە، نیگەرانی خۆی بەرانبەر جوڵانی هێزی پشدەر بۆ ناوچەی سلێمانی نیشانداو هیوای خواست، کە ئەوان گوێ شل نەکەن بۆ بەرپرسانی سەرووی خۆیان بۆ هەر کارێکی توندوتیژی. هەروەها هێمن حەمە یەکێکی دیکەیە لە هاوشاریانی قەڵادزێ‌و پێیوابوو، کە دەبوو دەسەڵات گەنجانی پشدەر لە وۆرک شۆپێکی گشتگیردا لەگەڵ گەنجانی سلێمانی بەیەک ئاشنا بکات، نەک گەنجانی شاری قەڵادزێ بە کۆڵێک مەخزەن و چەکەوە بخانە ناو سلێمانی، هەروەها بەناوی پشدەرەوە داوای لێبوردنی لە خەڵکی سلێمانی کردو ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمە هەڵوێستی گەنجانی شارەکەی نییە، ئەمە ئەمری حزب‌و دەسەڵاتە.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه