شەوی ڕابردو لە قەڵادزێ تەرمێك دۆزرایەوە

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی شەهیدانی شاری قەڵادزێ تەرمێك بە ناوی "ش.ب.ح" دۆزرایەوە کە بە گوللە کوژراوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لایەن پۆلیسی قەڵادزێوە تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە. سەرجاوەیەك لە پۆلیسی قەڵادزێ بەناوی"م.ب" پێی ڕاگەیاندین کە تا ئێستا نەزاندراوە ناوبراو لەسەر چی کوژراوە، وتیشی لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە ڕووداوەکە.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه