مەستم لەناو کڵگەی عیشقی تۆدا... ئەفسانەسروش

 

 

لەناو زەوی

عەشقی تۆدا

سەوز بووم ،

بە هەستی گەرمی

دەستەکانی تۆ

هاتمە دنیا،و

دەستم نایە ناو

دەستی ژیان.

تۆ ئەی

هەمیشە

بەهاری من

چیتر کاس مەکە

گوێی دنیا

بە ناڵە و هاواری

بێ دەنگی،

وەرە! بانگمکە و

بڵێ: ئەوە خەون دەبینی؟

سەیرم کە و لەگەڵ

نەرمە پێکەنینێک

بێم بڵێ

هەستە شێتە...

ئتر من با عاشق تر،و

شێت ترتبم..........

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه