حزب نه‌خۆشیه‌كى گه‌وره‌ى به‌رده‌م پێشكه‌وتنمانه‌ ..؟

لەکوردیووە

ئارام جەلال:

به‌رله‌وه‌ى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بدوێم ده‌مه‌وێت پرسیارێك بخه‌مه‌ به‌رده‌م هه‌موومان تا به‌خوێندنه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ لۆمه‌یه‌كى داد په‌روه‌رانه‌ بكرێم ، ئایا ئیوه‌ وه‌ك هاولاَتیه‌كى كوردستانى رِۆژیك بینیتان یان بیستتان یان بۆیان باسكردوون له‌وولاَتى ئیمه‌دا حزبێك بێت و داواى لێبووردن له‌ خه‌ڵك بكات و بلێت من هه‌ڵه‌م كرد له‌ سیاسه‌تى حزبه‌كه‌مدا؟..

یان مافێك به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌ى له‌ده‌ست بدات و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاولاَتیان فراهه‌م بكات په‌سه‌ندى بكات ؟ یان سه‌ركرده‌ى حزبێكتان بینى به‌ هه‌ڵبژاردن واز له‌پۆسته‌كه‌ى بێنێت ؟ یان حزبێكتان بینى له‌میژووى خۆیدا هه‌ڵه‌كانیشى له‌پاڵ سه‌روه‌ریه‌كانیدا نوسێبێته‌وه‌ ؟ ئایا حزبێكتان بینى له‌كوردستانا سیسته‌مى بنه‌ماڵه‌یى و براده‌رایه‌تى رِۆڵى نه‌بێت تیایدا ؟ئایا سه‌ركرده‌و په‌یرِه‌و پرۆگرامى حزبێكتان بینى نه‌كرابێته‌ قودسیه‌ت له‌ناو كادیرانیاندا ؟

 

وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ بۆخۆتان به‌جێده‌هێڵم به‌لاَم من بیروو رِاى خۆم له‌باره‌ى حزبه‌وه‌ ده‌ڵێم :

حزب له‌ ووڵاتی ئیمه‌دا بۆته‌ مۆته‌كه‌ی گیانی مرۆڤه‌كان حزب بۆته‌ هۆكاری دابه‌شكردن و بچرِ بچرِكردنی دڵی هاوڵاتیان و ره‌نگه‌گان و ووشه‌كان ، ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سكه‌كانی ژیانی خۆیان ، ئه‌و كاته‌ی كه‌له‌رِیزی حزبێكدا كار ده‌كه‌ی ته‌نها وه‌ك رِۆبۆتێك وایت به‌ناو حه‌كیمه‌كانی حزبه‌كه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان قورمیشت ده‌كه‌ن و بالاَنسى تعێوبى حزبیت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌رِێژه‌یه‌ك هه‌موو كارێكى حزبه‌كه‌ت به‌رِاست بزانیت ، خۆ هه‌ركاتیك رِه‌خنه‌یه‌كت گرت ده‌ڵێن تۆله‌ هێڵى رِاست لاتداوه‌ واته‌پێویستت به‌ داتاكردنه‌وه‌یه‌ تابزانن بۆ وه‌ك جاران ئه‌م رِۆبۆته‌ كار ناكات ،

حزبه‌به‌ناو مۆدێرنه‌كانیش بۆرِه‌خنه‌گرتن له‌حزبه‌كه‌یان كادیره‌كانیان ئازاد ده‌كه‌ن له‌رِه‌خنه‌ گرتن به‌لاَم به‌شیوه‌ى ئه‌وه‌ى مرۆڤیك بخه‌یته‌ ژوورێكى تاریكه‌وه‌ بىَ ده‌رزى و زه‌نیانه‌ بڵێت ملوانكه‌ى رِه‌نگاو رِه‌نگم بۆبگره‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كاته‌ی له‌چوارچیوه‌ى حزب ده‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌و له‌و ژیانه‌ رِزگارت ئه‌بێت ده‌بیته‌ خاوه‌نی خۆت واته‌ وه‌ك باڵنده‌یه‌ك كه‌تازه‌ له‌ قه‌فه‌س رِزگاری بووبێت و به‌ ئاره‌زووی خۆی به‌ ئاسمانی به‌رینی خودادا بفرِێت ، ئایا ژیانی رِۆبۆتی خۆشبه‌ختی فه‌راهه‌م ده‌كات؟ یان وه‌ك باڵنده‌یه‌كی سه‌ربه‌ست بژی ده‌بیته‌ خاوه‌نی فه‌راهه‌می خۆشبه‌ختی ژیان ؟ بیگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاشكرایه‌ هه‌مووان ده‌ڵین سه‌ربه‌ستی ، ده‌باهه‌موومان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ووڵات كاربكه‌ین و حزبه‌كان نه‌مانكه‌نه‌ رِۆبۆت و سه‌ربه‌ستیمان لێزه‌وت بكه‌،چونكه‌ حزب نه‌خۆشیه‌كى گه‌وره‌ى به‌رده‌م پێشكه‌وتنمانه‌ .

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه