دووشەممە, 02 کانونی دووەم 2012 02:42
لەسبەیەوە
ئه‌حمه‌د میراوده‌لی:
هه‌رچه‌نده زۆر له‌خۆم ده‌كه‌م زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم به‌دور بگرم له‌جه‌نجاڵی و ئاڵۆزییه‌كانی ژیان، هه‌رچه‌نده ده‌مه‌وێت له‌رۆژێكدا به‌روحێكی ئارامه‌وه ئێواره بكه‌مه‌وه، له‌شه‌وێك تابه‌یانی به‌دیار مۆمێكه‌وه كه‌مێك له‌گه‌ڵ خۆم گفتوگۆ بكه‌م، زۆر له‌خۆم ده‌كه‌م به‌شه‌قامی پیره‌مێرددا بڕۆمه خواره‌وه چایه‌ك له‌چایخانه‌ی شه‌عب به‌بێده‌نگی بخۆمه‌وه و ئاگام له‌رۆژگار نه‌بێت، به‌ڵام ئیتر ناتوانم بۆ هه‌ركوێ ئه‌ڕۆم گوێبیستی هه‌واڵێكی ناخۆش ده‌بم یان بۆنی خوێنی مرۆڤ دێت.
ئیتر له‌باكوره‌وه بۆ باشور، له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ خۆرئاوا رو ئه‌كه‌مه هه‌رلایه‌كیان هه‌ر جاره‌و هه‌واڵی به‌ئازار و ناخۆشی ئێوه ده‌بیستم، ئه‌مجاره‌یان هه‌واڵی باكور بو، چی هه‌واڵێك پڕ له‌ناسۆر پڕ له‌دڕنده‌یی و لهفاشیهت. خۆم ئاماده كردبو به‌خێرهاتنی سه‌ری ساڵی تازه بكه‌م، به‌ڵام پێش به‌خێرهاتنی ساڵی نوێ بۆنی خوێنی ئێوه دێت له‌باكوره‌وه بۆ باشور، ئیتر ویستم ساڵی 2011 كه هیچ رۆژێكی بۆ هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ی باكوری ئێمه جێگه‌ی خۆشبه‌ختی نه‌بو ئه‌و یاده ناخۆشانه له‌یاد بكه‌م، به‌ڵام پێش له‌یادكردن خه‌مێكی تر و ناخ ههژاندنێكی تر به‌رۆكی ئێمه‌ی گرت و، ئیتر بڕیارمدا یادی ئه‌م سه‌ری ساڵه‌ش نه‌كه‌مه‌وه.
ئه‌ی هاوزمان و هاونه‌ته‌وه و هاوخوێن و هاونیشتیمان، له‌ئێمه بێ خاوه‌نتر و بێ نیشتیمان، ئیتر نازانم له‌كوێوه بۆ كوێ ده‌ست پێ بكه‌م له‌كام خه‌مه‌وه له‌گه‌ڵتان بم، رۆژێك بومه‌له‌رزه‌ی وان و رۆژێك كوژرانی رۆڵه‌یه‌كی كورد له‌چیاكان و رۆژێك كوشتن‌یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ته‌نانه‌ت لهچیاكانیش پێتان ره‌وا نابینن بژین و بژێوی ژیانتان په‌یدا بكه‌ن، ته‌نانه‌ت گیاندارانیش له‌گه‌ڵ پاركی ئێوه راهاتوه، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك گه‌له‌گورگ دێن په‌لامارتان ئه‌ده‌ن و حه‌ز به‌بۆنی خوێنی ئێوه ده‌كه‌ن، ئه‌وان به‌كوشتنی ئێوه زه‌رده‌خه‌نه ده‌یانگرێت، به‌ڵام كه جوانمێریتان ده‌بینن بێتاقه‌ت ده‌بن و حه‌ز بهكوشتنتان ده‌كه‌ن، ئیتر هه‌ر شوێنێك بڵێین بۆنی خوێنی هاوڵاتی كوردی لێ دێت.
ئیتر له‌باشوره‌وه له‌م جه‌وه سارد و سڕه‌دا چی هه‌ستێك ده‌ر ببڕم به‌رامبه‌ر هاوزمانانی شیرناخم، چی بڵێم: به‌دایكی جه‌رگ سوتاو، باوكی پشت شكاو، مناڵی بێباوك و، پیاوی بێ ژن كرا‌و، ژنی بێ پیاو كرا‌و، كچی بێ ده‌زگیران و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ نیشتیمان.؟ ئه‌رێ ئه‌و ناسۆره پڕ لهتینه بۆ ناوه‌ستێت؟، ئه‌رێ ئه‌م خوێنڕشتنه كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.؟
ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌وه چی هاوار و ناڵینه لهشیرناخ، ئه‌رێ خۆ ئێستا له‌وێوه جه‌وی به‌فر و باران و سارد و سۆڵه‌یه به‌ڵام ئه‌و گڕه پڕلهتینهی ئه‌و دایكه چیه له‌وێوه دێت، ئه‌ی له‌و هاوار و ناڵه‌ی له‌روح و ویژادنی پیری ریش سپی و گه‌نجان و كچان و مناڵانی شیرناخ دێت.
ئه‌رێ ده‌پرسم تاوانی ئێوه چیه ئه‌ی به‌قوربانی ده‌ستی سارد و كاسبكاری ناو شیرناخ بم، ئه‌رێ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردیت به‌و شێوه دڕندانه باجه‌كه‌ی ئه‌ده‌یت؟
ئیتر له‌باشوره‌وه بۆ باكور له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ خۆرئاوا له‌گه‌ڵتانم، جگه له‌وه‌ی ته‌نها توانیم به‌م چه‌ند دێڕه كاڵ و كرچه هه‌ست و ویژدانی خۆم به‌رامبه‌رتان ده‌رببڕم و فرمێسكی چاوه‌كانم هه‌میشه پڕ له‌باران بێت بۆتان و لهروحهوه هه‌میشه له‌گه‌ڵتانم، ئیتر ئێوه تێر بخه‌ون له‌و جه‌وه سارده‌ی شیرناخدا ئیتر جگه له‌وه‌ی كۆڵێك خه‌میش بۆ ئێمه جێ‌ما بۆیه له‌هه‌ر كوێ بن ناسینتان هه‌ر به‌ئازاره له‌جیاتی مۆمی ساڵێكی تری ته‌مه‌نم، ئه‌مشه‌و له‌كونجێكی ژوره‌كه‌مدا مۆمی خه‌مباری دائه‌گیرسێنم، خۆشم ئه‌وێن ئه‌ی كورد...؟