چوار شەممە, 27 حوزەیران 2012 00:58
ئامادەکردنی؛ ڕەشید ئەحمەد:
عه‌شیره‌تی میراوده‌لی به‌ناوی باپیره‌گه‌وره‌یان ( میراوده‌ل - < میر عبدال_میر ئه‌ودال_میر ئه‌بدال> ) ناویان ده‌ركردووه كه به تێپه‌ڕ بوونی كات كورت كراوه‌ته‌وه و داتاشراوه بۆ ناوی (میراوده‌ل) ی ، كه له دوو به‌ش پێك دێت ؛ یه‌كه‌میان <میر> ئه‌وه له كۆندا به‌مانای فه‌رمانره‌واو سه‌رداری ناوچه به‌كار هاتووه له‌ناو كورد دا ، دووه‌میان ( اودهل ) كه داتاشراوی ناوی كه‌سه‌كه‌یه ، (میر ئاوده‌لیش كوری میر بوداخ كوری فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه‌یه ) ، وه به پێی ئه‌و شه‌جه‌ره‌ی كه به‌ڕێز( جه‌مال بابان ) دایناوه بۆ كور و نه‌وه‌كانی ( فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه ) ، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ( فه‌قێ ئه‌حمه‌د ) چوار كوری هه‌بوو ئه‌وانیش:-
1:- میر سلێمان < بابه سلێمان > كه ده‌كاته باپیره‌ی بابانیه‌كان .
2:- میر بوداخ كه‌ده‌كاته باپیره‌ی ( میراوده‌لی ، گه‌ردی ، شهمزینانیهكان) كه سێ كورێ هه‌بوو ( میر ئاوده‌ل < باپیره‌ی میراوده‌لیه‌كان > ، میر شهمزالدین < باپیره‌ی شهمزینانیهكان > ، میر زین ا‌لدین < باپیره‌ی گه‌ردیه‌كان > )
3:- میر سیف ا‌لدین كه شه‌ش عه‌شیره‌تی لێ به پاش كه‌وتووه ئه‌وانیش ( فهیضولله به‌گی ، بو‌داقی ، ئه‌یوبی ، .... )
4:- میرعزالدین .
وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا میراوده‌لیه‌كان ، به (پشده‌ریه‌كان) ناسراون و ناویان ده‌ركردووه له‌كۆن و ئێستا دا .
سه‌رده‌می (میر ئاوده‌ل) دكتۆر كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی پێكردوه كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م بوو كه له كتـێبی ( عه‌شیره‌تی میراوده‌لی ) باسكراوه .
عه‌شیره‌تی میراوده‌لی له‌رووی دابه‌ش بوون و فراوان بوونی له‌ئێستادا به‌سه‌ر دوازده (دوانزه) تایفه دابه‌شبووه كه هه‌موویان به ناوی باپیره‌گه‌وره‌یان (میر ئاوده‌ل) ناویان ده‌ركردووه و ناسراون ، نۆ له‌و تایفهیانه ده‌چنه‌وه سه‌ر (حه‌مه‌د اغای گه‌وره) كه له هه‌ر دوو كتێبی (چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی میراوده‌لی) ، ( عه‌شیره‌تی میراوده‌لی ) جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌و باسی لێیه‌وه كراوه ، وهسێیهكهی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خزم و كه‌سه‌كانی (حه‌مه‌داغای گه‌وره) .
له كتێبی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی میراوده‌لی پشده‌ر كه‌سایه‌تی (حه‌مه‌داغای گه‌وره ) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی (میر ئاوده‌ل) كه ئاماژه به‌وه ده‌كات (حه‌مه‌داغا كوڕی خدراغا كوڕی میر ئاوده‌ل) ه كه ده‌ڵێت میراوده‌ل سێ كوڕی هه‌بوو به ناوه‌كانی ( رۆسته‌م اغا و خدر اغا و محموداغا)
وه له كتێبی عه‌شیره‌تی میراوده‌لی كه‌سایه‌تی (حه‌مه‌داغای گه‌وره )ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كوری (میر ئاوده‌ل) ؛ به‌ڵام له هه‌ردوو كتێبدا ئه‌وه‌یان پشت ڕاست كردۆته‌وه كه نۆ له دوازده تایهفهكان عه‌شیره‌ته‌كه‌مان ده‌چێته‌وه سه‌ر (حه‌مه‌داغای گه‌وره ) ....
كه ئه‌و تایه‌فانه ده‌چنه‌وه سه‌ر (حه‌مه‌د اغای گه‌وره) :-
تایفه‌ی(علی اغا ، عه‌باس اغا ، ره‌سول اغا ، بابهكراغا ، به‌گزاده ، ئه‌حمه‌د اغا و ابراهیم اغا ،محمود اغا و خدر اغا ) كه ئه‌و تایفانه به پێی دایك جیا كراونه‌وه ، به‌ڵام هه‌رچی تایفه‌ی (ئه‌حمه‌د اغا و ابراهیم اغا) ئه‌وه هه‌ردووكیان له‌یه‌ك دایك بوون به‌ڵام لێك جیابوونه‌وه‌یان به‌سه‌ر داهاتووه ، وه‌یان تایفه‌ی ( محموداغا و خدر اغا )ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و دوو برایه‌ی پێشووی ،له یه‌ك دایك بوون ...
به‌ڵام هه‌رچی تایفه‌ی رۆستهماغا و هۆمه‌راغا و ووسوواغا یه ئهوانهدهگهڕێنهوه سه‌ر (میر ئاوده‌ل) واته مام و برا و ئامۆزای (حه‌مه‌داغا) بوون ...
رۆستهماغا مامی حه‌مه‌د اغا بووه كه نوسه‌ری هه‌ردوو كتێبی(چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی میراوده‌لی پشده‌ر ، عه‌شیره‌تی میراوده‌لی) باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مامی بووه ، وه (تایفه‌ی هۆمه‌راغا) ؛ هۆمه‌راغا برای (حه‌مه‌د اغای گه‌وره) بووه ، وه تایفه‌ی (ووسوواغا) ؛ووسوواغا خزم و ئامۆزای حه‌مه‌داغا بووه كه به چه‌ند پشتێك ده‌چێته‌وه سه‌ر (میرئاودهل) ...
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا به‌شێكی تر له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و شاره‌زوور ناویان به (میراوه‌لی) ده‌ركردووه كه وا پێده‌چێت ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كه‌مان بچنه‌وه سه‌ر یه‌ك ره‌چه‌ڵه‌ك و ببنه‌وه خزم جارێكی تر له بنچینه‌دا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنوری عه‌شیره‌ته‌كه‌مان له‌كۆندا كه‌وتبووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی بابان وه بابانیهكانیش له‌گه‌ڵ پێشینانی عه‌شیره‌ته‌كه‌مان خۆیان به‌ئامۆزای یه‌كتر زانیوه و هه‌ردووكیان ( میراوه‌لی - بابانی ) ده‌چنه‌وه سه‌ر (فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه) بۆیه ئه‌گه‌ر گۆچیان كردبێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ش زۆر ئاسای بووه ، وه ناو ناوبانگی خۆشیان پاراستوه ...
وه له ڕوویه‌كی تریشه‌وه ( میر بوداخ) كوڕی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمان و باوكی (میر ئاوده‌ل) پێنج ساڵ فه‌رمان ره‌وایه‌تی و میرایه‌تی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ماوه‌ت و ده‌ورو به‌ریدا كردوه دواتریش بڵاو بوونه‌وه به‌ناوچه‌كه‌دا ...
وه له‌ڕووی سنور و زه‌وی عه‌شیره‌ته‌كه‌مان عه‌شیره‌ته‌كه‌مان دابه‌ش بووه به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان(كوردستانی ئێران) و باشوری كوردستان (كوردستانی عێراق) ؛ له كوردستانی ئێران ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت و ده‌ورو به‌ری ، وه له كوردستانی عێراق ناوچه‌كانی مه‌رگه و شارباژێر و پشده‌ر كه بڵاو بوونه‌وه‌یان له ناوچه‌ی پشده‌ر-قه‌ڵادزێ ده‌ستی پێ كردووه ، گه‌شه و فراوان بوونیان به‌خۆیان بینیوه ...
له‌رووی فه‌رمان ره‌وایه‌وه كهوتبوونهته سنوری فه‌رمان ره‌وای میر نشینی بابانی ، هه‌تا رووخانی میرنشینه‌كه له سالی 1851 ، دواتر قهوارهیكی سه‌ر به‌خۆیان وه‌رگرتوه و له ساڵانی 1880 توركه عوسمانیه‌كانیان ده‌ركردووه وه له‌ساڵی 1916 ڕێگریان له سوپای رووس كردووه كه‌ویستویه‌تی بێنه ناو سنوری پشده‌ر له‌ڕێگه‌ی شاری سه‌رده‌شت زیانێكی زۆر یان له هێزی رووسه‌كان داوه‌و وایان ڵیكردووه كه پاشه‌كشێ بكات له‌شاری سه‌رده‌شت ، وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری شێخی نه‌مر و شۆرشكهیان كردوه وه‌توانیویان ئینگلیزه‌كان له ناوچه‌ی پشده‌ر - بیتوێن وه‌ده‌ر بنێن كه زه‌ردوو زیانێكی زۆریان به سوپای ئینگلیز گه‌یاندووه له قوله و ده‌ربه‌ندی رانیه ، له‌ساڵی 1927 له‌دژی شای ئێران (ڕه‌زا شا) راپه‌ڕین كه‌ده‌یویست ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی میراودهلیانی كوردستانی ئێران دا بگرێت ده‌ریان بكات له سه‌ر زه‌وی و زاری خۆیان به‌ڵام ملیان بۆنهداو به ڕێكه‌وتن كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرد كه‌ده‌بێت میراوده‌لیه‌كان له كوردستان ئێران بمێنه‌وه و وه شای ئێران بۆی نیه ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی و زاره‌كانیان دا بگرێت ، وهدهستێكی به‌ڵایان هه‌بووه له هه‌ڵگریساندنی شۆرشی ئه‌یلول هه‌ر زوو ناوچه‌كه‌یان پاك كردۆته‌وه له ده‌ست ده‌سه‌ڵات دارانی حكوومه‌تی عێراقی ....
ئێستا كه‌ش میراوده‌لیه‌كان له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی عێراق-ئێران بڵاو بوونه‌وه وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و دوره وڵاتی و تاراوگه بوونیان هه‌یه ، سه‌دان كه‌سی به‌تواناو خاوه‌ن دكتۆرا و به‌ئه‌زموونیان تێدا هه‌ڵكه‌وت وه له بواره‌كانی ژیان.
سەرچاوە:-
ئیبراهیم ئیبراهیم، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی میراوده‌ل پشده‌ر.
مۆفەق میراودەلی، عه‌شیره‌تی میراوده‌لی.