كرۆیڤ ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى كاربه‌ده‌ستانى یه‌كیه‌تى تۆپى پێى هۆڵه‌ندا ده‌كات

ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى:

یۆهان گرۆیڤ له‌ نووسینى وتارێكیدا له‌ ڕۆژنامه‌ى" تێلگراف" ڕه‌خنه‌ى له‌ یه‌كییه‌تى تۆپى پێى هۆڵه‌ندى گرت, به‌هۆى ده‌ستنیشانكردنى "لویس ڤانگال"، وه‌ك ڕاهێنه‌رى نوێى هه‌ڵبژارده‌كه‌. یاریزانى پێشووى (بارسيلۆنا)‌ له‌درێژه‌ى نووسینه‌كه‌یدا پێیوایه‌، ده‌ستنیشانكردنى (ڤانگاڵ) وه‌ك ڕاهێنه‌ر كارێكى ژيرانه‌ نيه‌و هه‌ڵبژاردنێكى نه‌ گونجاوه‌‌، و بڕیارێكه‌ بیركردنه‌وه‌ى له‌پشته‌وه‌ نييه‌.

كرۆیڤ ده‌ڵێت:" واتێده‌گه‌م بڕیاره‌كانى یه‌كییه‌تی تۆپى پێى هۆڵه‌ندى جۆرێك له‌ په‌له‌ یه‌لكردنى پێوه‌ دیاره‌، به‌تایبه‌تى قه‌راره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كییه‌تیه‌كه‌،" پێرت ڤان ئۆستڤین"، له‌ ده‌ستنیشانكردنى ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌, كرۆیڤ پێیوایه‌, :"له‌ كاتێكى دیاریكراودا ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ بڕیارى یه‌كیه‌تیه‌كه‌ گونجاو بووه،‌ یاخو له‌جێگاى خۆیدا نه‌بووه‌. له‌ئێسته‌یشدا خۆمان داوه‌ به‌ده‌ست چانس و به‌خته‌وه‌.

دواتر كرۆیڤ خوازیارى به‌ختێكى باش بۆ "لویس ڤانگال" ده‌خوازێت له‌ ئه‌ركه ‌نوێیه‌كه‌یدا. له‌كۆتایى وتاره‌كه‌یدا ده‌نووسێت:" من باس له‌ڕاهێنه‌رێك ده‌كه‌م كه‌ ساڵى 2002 هۆڵه‌نداى توشى قه‌یران و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كى گه‌وره‌كرد و نه‌یتوانى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا بگه‌یه‌نێت به ‌ مۆنديالى 2002.

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه