خوێندنه‌وه‌يه‌ك ده‌رباره‌ى هه‌ڵه‌كانى ڤيكتۆر ڤاڵدێز

ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى:

ڤيكتۆر ڤاڵدێز زياد له‌ جارێك و زياد له‌ شێوازێك و زياد له‌سه‌ركێشى و سه‌ڕه‌ڕۆييه‌ك ده‌نوێنێت له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى گۆڵپارێزيدا، ئه‌م ده‌روازه‌ پارێزه‌، به‌هۆى ده‌رچوونى هه‌ڵه‌و تێكچوونى هاوسه‌نگى و خراپى (تمركز) هه‌ميشه‌ به‌هه‌ڵه‌ زه‌قه‌كانى له‌وره‌و متمانه‌ى يانه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ى شارى بارسيلۆناى داده‌گرێت. ئه‌م گۆڵچييه‌ به‌هۆى ده‌رچوونى چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رده‌وام هه‌ڵه‌كانى دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌،http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=fG22ahHorMc جارێك له‌به‌رامبه‌ر (داڤيد ڤيا) و جارێكى دى ناوى كه‌ريم بنزيمه‌ ده‌خاته‌ مێژووه‌ وه‌ به‌هۆى نه‌بوونى وردبينى و ده‌قيقى له‌گواستنه‌وه‌ى تۆپه‌كان بۆ هاوڕێكانىhttp://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=DIklYOmtkZA، جارێك له‌به‌رانبه‌ر يانه‌ى ڕياڵ سۆسيداد له‌كاتى سه‌نته‌ر شكاندندا چه‌ندين مه‌تر به‌ئاراسته‌ى ده‌روازه‌كه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگه‌دارى ده‌روازه‌كه‌ى بێت ئه‌وه‌ بوو كاتێك ئاوڕى دايه‌وه‌ و به‌ئاگا هات كار له‌كار ترازابوو،http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=REsYmEgRiP8 به‌بۆچوونى من دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵه‌ زه‌ق و كوشندانه‌ به‌شێكى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پلانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌سه‌رى به‌رده‌وامه‌ واته‌ به‌رسيلۆنا، له‌ناوچه‌ى به‌رگريدا هێرشه‌كان بيناده‌كات، واته‌ له‌هێڵى به‌رگرى و نزيك ده‌روازه‌ى گۆڵى تيپه‌كه‌ى ده‌كات به‌جێگه‌ى ئاماده‌كارى بۆ هێرشه‌كان، باشرين ڕيگه‌چاره‌ بۆده‌ربازبوون له‌م ئاريشه‌يه‌، ڕاهێنانى ڤيكتۆر ڤاڵدێزه‌ له‌وه‌ى چۆنهايى پێشوازى له‌تۆپ بكات له‌ماوه‌ى چه‌ند چركه‌دا تۆپه‌كه‌ دووربخانه‌وه‌، زۆر تۆپ له‌قاچى خۆيدا نه‌هێڵێته‌وه‌ چونكه‌ نه‌ئاستى هونه‌رى به‌رزه‌ نه‌خاوه‌ن خێراييه‌كى ئه‌و تۆيه‌ هه‌تاكوبتوانێت هێرشبه‌رى دژبه‌ر ناچاربكات به‌ئاسانى ڕووبه‌ڕوويى ببێته‌وە.

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه